زایەڵە ـ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی فراوانی ئیدارە و كارمه‌ندانی شارەوانیی کەرکوکی كرد بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پاککردنەوەی شارەکە و رایگەیاند، ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار.
وتیشی، "رێوشوێنی یەکلاکەرەوە دەگرینەبەر، كه‌مته‌رخه‌م نابین له ئاست خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پاک‌وخاوێنی شاری کەرکوک".
کامەران کەریم